کوردستانی گەورە.

کوردستانی گەورە.
ئێمەی کورد لەم بەشەدا کەدەژین، ماوەیەکەی کەم نیە کە مێژوومان هەیە لێرە، بەڵکو لەپێش سۆمەریەکانەوە لەم ناوچەیە ژیاوین. هەروەها بەپێی هەندێک داتا و زانیاری سۆمەریەکانیش کوردبوون لەشاخەکان هاتونەتە خوارەوە لەنێوان وڵاتی نێو دوو ڕوبار مێژوویان دروست کردووە.
وە هەر لەو سەردەمەوە نزیکەی ٢٠٠٠ – ٣٠٠٠ ساڵ پێش زایین، سۆمەریەکان شوێنی کوردیان لەسەر نەخشە دیاری کردووە، وە بە کورتی/ گورتی/ هورتی ناوی کورد هاتووە دوایی بووە بە کورد.

giskurd-logo
هێمای کورد لە نەخشەی سۆمەریەکان

کورد پێش فارسەکان لە ناوچە فراوانە ژیاون، کە ڕەنگە لە نەخشەی کوردستانی کە دیاری کراوە زیاتر بوببێت ڕوبەرەکەی، وە ڕەنگە ئاسان نەبێت نەخشەی وردی ئەو کاتە بەردەست بێت. وە لە سەردەمی دەستەڵاتی عوسمانیەکان، لە نەخشەی عوسمانیەکان کوردستان دیاری کراوە.
ئەم نەخشەیە هەنگاوێکە بۆ دروست کردنەوەی سنوری ئەو ناوچەیەی کە کورد تێیدا نیشتە جێبووە. داتاکە بە فایلی GIS دانراوە، دەتوانیت بەکاری بهێنیت و ئازادبە لە بڵاو کردنەوەی، وە ئەگەر توانیشت تۆش هەنگاوێکی تر ئیشەکە ببەرە پێشەوە.

This image has an empty alt attribute; its file name is kurdistan_neighbours_100-724x1024.jpg

کیلک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی سنوری کوردستان


سەرچاوەکان:

  • مێژووی دیرینی کورد، لە نوسینی ئاکۆ محمد میرزادەیی
  • نوسراوەکانی بەڕێ د. عەبداللە غەفور

ئازاد بە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، بەڵام تکایە ئاماژەش بەم پێگەیە بکە، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونمان لەبەرچاو بگیرێت

giskurd.com
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە