چەند نهێنیەک کەلە بەرنامەی ArcMAP کەڕەنگە تائێستا نەتزانیبێت، بەشی دووەم.

1.     بینینی فایلەکانی تر:

کاتێک لەر بارنامەی ArcMap  لە Catalog سەیری ناوی فۆڵدەرێک دەکەیت تەنها ئەو فایلانە دەبینیت کە تایبەت بە GIS وەک shapefile  وە یان table. فایلی تری وەک pdf  ، ۆرد وە یان هەندیك فایلی تر نابینیت، هەرچەندە لە فۆڵدەرەکەشدا بیت.

ئەگەر بتەوێت هەر فایلێک تر ببینیت، بەرنامەی ArcCatalog بکەرەوە، بچۆەو سەر مینوی Customize، دواتر ArcCatalog Options, وە لە بەشی File Type کلیک لەسەر New Type.. بکە.


ئێستا لە بەشی extension تەنها  extension ی ئەو فایلە بنوسە کە دەتەوێت لە ArcMap وە یان ArcCatalog بیبینیت، وە لەخانەی خوارەوەش دەتوانیت هەمان ناوی extension دوبارە بکەیتەوە، دوای کلیک لەسەر OK بکە.

 ئێستا لە بەرنامەی ArcMap بچۆرە سەر فۆڵدەرێک کە فایلی pdf ی تێدابێت، ئایا دەتوانیت فایلەکان ببینیت؟

2.     گۆڕینی ڕەنگی selection:

ئەگەر بێزاریت لە ڕەنگی شینی selection، ئاسانە ، ئەتوانیت بیگۆڕیت، بچۆرە سەر میونی Selection وە کلیک لەسەر selection options بکە، ڕەنگی شینەکە بگۆڕە.

تێبینی: ئەگەر دەستکاری ڕەنگی شینەکەت کردوو ویستت بیگەڕێنیەتەوە ڕەنگەکەی خۆی ئەوا بەم شێوەیەی لێبکە:

3.     چەند feature  لە داتاکان select بووە:

4. Select کردنی ئەو feature ی کەداپۆشراوە بە feature ێکی تر:

هەندیک جار polygon ێکمان هەیە داپۆشراوە بە polygon یكی تر، وە کاتێک کە دەمانەوێت کلیکی لەسەر بکەین بۆ ئەوەی select ی بکەین، ئەوا هەر ئەوەی سەرەوە select دەبێت.

بۆ ئەوی ئەوەی ژێرە، کە داپۆشراوە، select بکەین، ئەوا لەسەر ئەوەی سەرەوە کلیک بکە و ئینجا دەست بنێ بە پیتی N بۆئەوەی ئەوەی ژێرەوە select بکات.

5- چوار لە  keyboard shortcut کە دەبێت بزانیت لە ArcMap:.

لەکاتی editing ئەگەر پێوسیتت بەوەبوو کە نەخشەکە zoom in  بکەیت و دوای بگەڕێیتەوە بۆ editing قەڵەمەکە، پێوسیت ناکات کلیک لەسەر ئایکۆنەکەی بکەیت، بەڵکوو لەسەر کیبۆردەکە دووگمەی X  دابگرە تا  هێمای ماوسەکە بگۆڕێت بۆ zoom in  وە کە نەخشەکە گەورەبکە، دوای دەست لە دووگمەی X  لابە بۆ ئەوەی ماوسەکە بگەڕێتەوە بۆ editing ئەوەی کە پێویست بکات کلیک لەسەر ئایکۆنەکە بکەیتەوە.

دەتوانیت هەرسێ دوگمەی  Z, X  وە C بەکار بهێنیت بۆ zoom in , zoom out  and pan.

وە دەتوانیت  دوگمەی space دابگریت بۆ ئەوەی snapping ناچالاک بکەیت، وە هەر کاتیک پەنجەت لەسەر دوگمەکە لابرد، snapping چالاک دەبێتەوە.

6.     گۆڕینی X و Y لە  decimal degree بۆ decimal degree minute یان گۆڕینی بۆ meter ، وە بە پێچەوانەشەوە.

هەندێک جار پێوسیتت بەوەیە کە coordinate  ێک لە سیستمێکەوە بگۆڕیت بۆ سیستمێکی تر، بەتایبەتی لە meter بۆ long و lat وە یان بە پێچەوانەوە.

ئەگەر چەەند دانەیەکی کەمت هەبوو زۆر بە ئاسانی دەتوانیت بیگۆڕیت. کلیک لەسەر Goto  XY  بکە، سەرەتا چێک بکە بزانە چ سیستمێکە، بیگۆڕە بۆ ئەوەی کە X یY  یەکەی بەردەستە.

هەر دوو ژمارە داخڵ بکە و  کلیک لەسەر pan بکە، ئێستا کلیک لەسەر سێگۆشە بچوکە بیگۆڕ بەو ئەو سیستمەی کە

دەتەوێت، ئەمجارە کلیک بکە لەسەر ئەو ئایکۆنەی تەنیشتی سیگۆشەکە بکە، یەکەم ژمارە بریتیە لەو ژمارەیەی کە کۆتا جار داخڵت کردووە، وە یەکسەر گۆڕیوێتی بەو سیستمەی کە هەڵت بژرادووە.  کلیکی لەسەر بکەو، دەتوانیت کۆپی و پەیستی بکەیت.

ئازاد بە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، بەڵام تکایە ئاماژەش بەم پێگەیە بکە، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونمان لەبەرچاو بگیرێت

giskurd.com
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە