نەخشەی ئەو وڵاتانەی کەناکۆیکیان تێدایە

هیوادارم شەڕ کۆتایی بێت، بەڵام ئەم پێگەیە لە کاتی شەڕ لە هەر ناوچەیەکدا، لە چەند سەرچاوەیەکەوە زانیاریکان وەردەگرێت، لەسەر نەخشە دیاری دەکات.

زانیاریەکان یەکسەر سیستمە خۆی وەریدەگرێت واتە یەکێک نیە کە داخڵی بکات ، بەڵکوو، لەسەرچاوەکان بە یارمەتی API داتاکان وەردەگرێت، دوای شیکاری لەسەر نەخشەکە دەردەکەوێت.

نەک تەنها داتاکان پیشان دەدات، بەڵکوو دەتوانیت لەلای ڕاست بگەڕێتەوە بۆ بەروارەکانی پێشتر، بۆ نمونە، هەفتەیەک لەمەو پێش لەو ناوچەیەک ڕوداوەکان چی بوون.


یەکێکی لەو شتانەی کە ئەم نەخشەیە بەردەستی دەخات، ئەوەیە کە دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ رۆژەکانی پێشتر، بۆ ئەوەی بزانیت کە چی ڕویداوە.

وە هەروەها نەخشکەش لەگەڵ ڕێکەوتەکە  دەگۆڕێت. ئەگەر سەرنج بدەن، نەخشەی کێشەی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لە بەروای  ٢ /٧/ ٢٠٢١، بە چ شێوەیەک بووە، کە لەبەشی خوارەوەی رۆژهەڵات، دوو ئیقلیمە جیابەوەوەکە دیارە، کەلەشەڕدان لەگەڵ ئۆکرانیا.

ئازاد بە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، بەڵام تکایە ئاماژەش بەم پێگەیە بکە، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونمان لەبەرچاو بگیرێت
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە