نەخشەی کەمپی زانکۆی سلێمانی

کاتێک دەڵێن:

پێویستی دایکی داهێنانە
“الحاجة ام الختراع”

ئەوە لەم پڕۆژەی مندا ڕویدا.

ڕۆژێکیان دەمویست بچم بۆ یەکێک لەسیمینارەکانی گۆشەی ئەمەریکی، بەڵام وا هەستم کرد کە شوێنەکەیان لە زانکۆی ئەمەریکیە لە سلێمانی، بۆیە منیش چوم بۆ ئەوێ،  کەچوم بۆ ئەوەی دوای پرسیار کرن هۆڵێکیان پیشان دام کە پێیان وتم ئەوە سیمینارەکەیە، بەڵام دوای دەرکەوت کە هیچ پەیوەندی بە سیمینارەکەی گۆشەی ئەمەریکیەوە نیەو ئەوە گۆشەی ئەمەریکی هەر لەو زانکۆیەش نیە، بەڵکو لە زانکۆی سلێمانیە، کەمپە نوێیەکە.

بۆیەچوم بۆ زانکۆی سلێمانی، لەوێش لەچەند خوێندکارێک پرسیارم کرد، تا لەکۆتاییدا دۆزیمەوە، کە گەیشتمە شوێنەکە هەرچەند کاتەکە کەمی مابوو، بەڵام هەرچووم چونکە یەک زۆر ماندوو بوم، وە دووەم دەمویست بزانم کوێیە.

هەڵبەتە ئەو بەسەر هاتە پێش ئەوەی لە زانکۆی وانە بڵێمەوە، ئەگینا دوای هەموو زانکۆ شارەزا بووم بەهۆی ئەم پڕۆژەیەوە.

لەبەر ئەو ماندووبونە، بڕیارم دا کەمپی زانکۆی بکەم بە نەخشەیەک بۆ هەموو کەسێک، خوێندکار، میوان. ئاخر کەمپی زانکۆی زۆر گەورەیە  و پێویست بوو کە نەخشەیەکی ڕونی هەبێت، هەڵبەتە نەخشەی هەیە، وە هەڵیشواسراوە لە دەرگای چونە ژورەوە، بەڵام من دەمویست ئاسانتر بێت وەک بەرنامەیەکەی مۆبایل و بەر دەست بێت بۆ هەموو کەسێک.

بۆیە بڕیارمدا کە ئەم بیرۆکەیە وەک پڕۆژە بدەم بە خوێندکارەکانم، لەقۆناغی سێ لە بەشی تەلارسازی، تا نەخشەکە دروست بکەن، وە لەگەڵ سوپاسم بۆیان، زۆر بەشێوەیەکی جوان و ورد ئیشەکەیان  کرد، کە جێگای دەست خۆشین..

ئەم بەرنامەیە ئەنجامی گەڕانەکەو ماندووبونی خوێندکارەکانمە، حەزدەکەم وەک ئیشێک بگات بەهەموو کەسێک.

ئەم بەرنامەیە لەم ئێستادا تەنها بۆ Google Play هەیە، واتە تەنها بۆ Android انشااللە هەوڵ ئەدەین کە بۆ iPhone یش بەردەست بێت

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.univsul.map

کلیک لێرە بکە بۆ دابەزاندنی بەرنامەکە لە Play Store
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە