زمان وه‌ك كرده‌یه‌كى كۆمهڵایهتىو فیزیكى مێژوویه‌كى درێژه تیكه‌ڵى ههڵسوكهوتو بیركردنه‌وه‌كانى مرۆڤ بووه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك ناتوانرێت زمان وه‌كو چالاكییه‌كى ژیاریى و په‌یوه‌ندیكردن له‌مرۆڤ جیابكرێته‌وه، له‌ئه‌مڕۆدا زانراوه كه ته‌كنه‌لوجیا رۆچۆته ته‌واوى ژیانى كۆمه‌ڵگاوه ئه‌سته‌مه بوارێك بدۆزیته‌وه‌و ببینیت ته‌كنه‌لۆجیا كارى تیادانهكردبێت یاخود كاریگه‌رى نه‌بووبێت، سیستمى جى ئاى ئێس وه‌كو سیستمێكى پێشكه‌وتووى گهشهپێدراوى بوارى ته‌كنه‌لۆجیا توانیویه‌تى له‌زۆر بواردا وه‌كو سیستمێكى به‌هێزى كۆكهرهوهى زانیاری به‌پێى جوگرافیا كاربكات. له‌سۆنگه‌ى بڕوابوونمان به‌گرنگى زمانى كوردى وه‌كو ناسنامه‌یه‌كى به‌هێزى پاراستنى كیانى نه‌ته‌وه‌یى، به‌گرنگ مانزانى دابه‌شبوونى شێوه‌زارو دیالێكتهكانى زمانى كوردى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌سیستمى جى ئاى ئێس دیاریی بكه‌ین به‌شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئاستى (پارێزگا، قه‌زا) زمان‌و شێوه‌زاره‌كان جیابكرێنه‌وه. وه‌كو كارێكى سه‌ره‌تا كه‌ده‌كرێت له‌ئایینده‌دا زیاتر كارى له‌سه‌ر بكرێت.
زمانی کوردی، زمانێکی ڕەسەنە و سەر بەهێچ زمانێکی تری ناوچەکەنیە، هەر وەک زمانی فارسی زمانێکی سەربەخۆیە.زمانی کوردی بەشێکە لە زمانی هیندۆ-ئیرانی، ئیرانی کە لە وشەی یۆنانی ئیرانیاوە هاتووە. هیندۆ ئیرانی دەکرێتە بە سێ بەشەوە کە بریتین لە :
- زمانە ئیرانیەکانی باکۆور.
- زمانە ئیرانیەکانی باشوری.
- زمانە ئیرانیەکانی خۆر هەڵات.
بنچینەی زمانی کوردی دەگەڕێتەوە بۆیەکەمیان، کە زمانە ئیرانیەکانی باکورە. وە ئەم زمانە، کوردی، لە چەند دیالێکتێک پێکدێت، کە بەپێی شوێنی جوگرافیا جیاوازن.
دیالێکتەکان بریتین لە:
- دیالێکتی کرمانی باکوور.
- دیالێکتی کرمانجی ناوەڕات،
- دیالێکتی کرمانجی باشور.
- دیالێکتی گۆران.
ئەم دیالێکتانە، سەرەکین کە هەر یەکەشیان بەپێی ناوچە، دیالێکتی تریان لێوە جیادەبێتەوە. ئەو دیالێکتانەی کە لەسەرکیەکان دەبنەوە، دیالێکتی ناوچەیین، کە ئەمانەش بە پێی جوگرفیا دەگۆڕین، وە بریتن لە:
- دیالێکتی کرمانی باکوور:
- دیالێکتی کرمانجی ناوەڕات،
- دیالێکتی کرمانجی باشور.
- دیالێکتی گۆران.
دیالێکتی سەرەکی | دیالێکتی ناوچەیی |
دیالێکتی کرمانی باکوور | بایەزیدی، هەکاری، بۆتانی، شەمدینانی، بەهدینانی، دیالێکتی ڕۆژئاوا |
دیالێکتی کرمانجی ناوەڕات | موکری، سۆرانی، ئەردەڵانی، سلێمانی، گەرمیانی |
دیالێکتی کرمانجی باشور. | لوڕی ڕەسەن، بەختیاری، مامەسەنی، کۆهگڵۆ، لەک، کەلهوڕ |
دیالێکتی گۆران. | گۆرانی ڕەسەن، هەورامانی، باجەڵانی، زازا |
سەرچاوە:
زمانی کوردی دیالێکتەکانی، شیکردنەوەیەکی جۆگرافیایی، پ. د. فوئاد حەمە خورشید