دەتەوێت خزمەت بکەیت بە هەڵەبجەی شەهید و پیویستت بەداتایە؟ ئێمە داتات بەردەست دەخەین

halabja_sul_gis_data

هەڵەبجەی شەهید یەکێکە لەو شوێنانەی کە سومبلێکی تایبەتی کوردستان و هەموو مرۆڤایەتیە. کیمیابارانکرنی ئەم شارە و لەو شوێنانەی کە هاوڵاتی بێ چەک لە ژن و منداڵ و پیر و هەتا گەنج یشی تێدا بوو، کارەساتێکی گەورەیە.

بەڵام کیمیاباران ژیانی لەو شارە کۆتایی نەهێنا، دووبارە دانیشتوانی شارەکە ژیانیان کردەوە بە بەری هەڵەبجەدا. بەڵام دەبێت هەموو کەسێک بەپێی توانای خۆی خزمەت بەم شارە بکات چونکە ئەم شارە پێویستە بکرێت بە هێمایەک بۆ دووبارە ژیانەوەو کۆڵنەدان.

خزمەتکردن و پڕۆژە پێویستی بەداتا و نەخشەیە، ئێمە لەم پێگەیەوە داتای هەڵەبجە و سلێمانی دادەنێن بۆ وە هەموو کەسێک ئازادە کە سودی لێببینێت بۆ هەر کارێک کە خزمەت بە مرۆڤایەتی بکات.

بۆ دابەزاندنی داتاکا کلیک لێرە بکە داتای پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی

ئەگەر دەتەویت داتاکان لە AutoCad بەکار بهێنیت، دەتوانیت سەیری ئەم وێبنارە بکەیت بۆ چۆنێتی گۆڕینی داتاکە بۆ CAD فایل و چۆنێتی پیشاندنانی Attribute ی داتاکان لە بەرنامەی AutoCAD دا.

چۆنێتی ئیشکردن لەسەر داتای GIS لەگەڵ بەرنامەی AutoCAD

ئەگەر سەرەتای لە GIS و دەتەویت فێربیت ئەم داتایانە بەکار بهێنیت، ئەوا کلیک لەم لینکەی خوارە بکە:

کۆرسی فێربوونی GIS.

ئازاد بە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، بەڵام تکایە ئاماژەش بەم پێگەیە بکە، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونمان لەبەرچاو بگیرێت

giskurd.com
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە