باشترین سەرچاوەکانی داتا لە هەرێم و عێراق، کەدەتوانی بەبێ سەر ئێشە داتایان لێوە وەربگیرت.

لە هەر پڕۆژەیەک، توێژینەوەیک، وە یان ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک بۆ وانەیەک، زۆر بەی کات پێویستمان بەداتایە. وە بۆ ئەوەی دەستمان بگات بەداتەکە، هەندیک جار کێشە و هەندێک جار بەهۆی ڕۆتینە داتاکە لە کاتی خۆی دەستمان ناکەوێت، وە هەندیک جار ڕەنگە هەر بەدەستمان نەگات.

ئەوەی لەم پۆستە باسی دەکەین، چەند سەرچاویەکی باشە، لە هەرێم و عێراق کەداتای تێدایە و دەتونی بەکاریان بهێنین. ئەم سەرچاوانە، داتایان لەسەر زۆربەی کەرتەکانی ژیان تێدایە، چ لە هەرێم وەیان عێراق، وە تا راددەیەیکی باش نوێ دەکرێنەوە (Update).

داتاکان بەشێوەی جیاوازن، هەندێکیان Table وە هەندێکیان بە PDF کە پێویستی بەهەندێک ماندوبوون هەیە کە بتوانیت بۆ ئیشەکەی خۆت بەرکاریان بهێنیت.

ئەمانەی خوارەوە سەرچاوەکانن:

  1. giskurd.com/داتا
    لەم پێگەیەوە هەوڵ دەدەین کە بەردەوام داتای دابنێین، بۆیە بەردەوام چاودیری ئەم پێگەیە بکە.
  2. ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێمى كوردستان (krso.net)
    ئەم پێگەیە تایبەتە بە داتای هەرێم، وە داتاکانیشیان بەردەوام نوێدەکرێتەوە، هەندێکیان تا ٢٠٢٠ داتاکەی نوێکراوەتەوە. وە لەزۆربەی کەرتەکان داتایان داناوە.
    لەهەموو گرنگتر ئیشکردن لەسەرداتاکان ئاسانە، چەنک زۆربەیان بە Html Table ە، وە ئیشکردن لەسەری کاتی زۆری ناوێت.
    وە دەتوانیت پەیواندیان پێوە بکەیت، کە خۆم پەیوەندیم پێوەیان کردووە، وە جوابیشیان داوەتەوە، لە گەڵ ڕێزی زۆرم بۆیان.
  3. Ministry of Planning, Kurdistan Region (gov.krd)
    وە لینکەش هی وەزارەتی پلاندانانی هەرێم، بەڵام سایتە ئەرشیفە، ڕەنگە نوێ نەکرێتەوە چونکە ئێستا پێگەی نوی بەکار دەهێنن، بەڵام سوپاس بۆیان، کە هێشتا بەردەستەوە چەند داتا باشی تێدایە.
  4. الصفحة الرئيسية – الجهاز المركزي للاحصاء (cosit.gov.iq)
    ئەمەیان تایبەتە بەعێراق، کە بەهەمان شێوە داتای زۆر باشی تێدایە، وە داتاکان هەندێکیان بە PDF بەڵام ئەگەر تۆزێک شارەزایت هەبێت و خۆت ماندوبکەیت لەگەڵی دەتوانیت بەئاسانی داتاکان لە ڕاپۆرتەکان وەربگریت و بەکاریان بهێنییت.

ئازاد بە لە بڵاوکردنەوەی ئەم پۆستە، بەڵام تکایە ئاماژەش بەم پێگەیە بکە، بۆ ئەوەی هەوڵ و ماندوبونمان لەبەرچاو بگیرێت

giskurd.com
Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە