باشترین سەرچاوەی داتای GIS کە دەتوانیت سودی لێ ببینیت بەبێ بەرامبەر

ئایا دەتوانیت ئیش لە سەر پڕۆژەیەک، وەیان توێژینەوەیک کە پێویست بکات GIS بەکار بهێنیت، بەبێ داتا ئیشەکە بکرێت؟ بێگومان نەخێر.

پێویستە سەرەتا داتا دەست بخەین، کە ئەوەش یان دەبێت داتاکان هەڵبگرینەوە، ئەوەی کەدەمانەوێت، وە یان لەشوێنێکەوە دەستمان بکەوێت.

لە هەندیک وڵات داتا بە ئاسانی بەردەست دەبێت بۆ توێژەران ،هەر کەسێک کە بیەوێت ئیشی لەسەر بکات، بەتایبەتی داتایەک کە دەربارەی دانیشتوان، خزمەتگوزاریەکان وەیان شوینە ئیدارەیەکان، بەڵام ڕەنگە ئەم داتایانە لەوڵاتی ئێمە ئاسان دەست نەکەوێت، بەهۆی ئەوەی کە لەوانەیە هەر نەبێت وە یان دەست کەوتنی داتاکە ڕۆتیناتێکی زیادەی دەوێت.

بۆیە ئاشناتان دەکەم بە چەند سەرچاوەیەکی گرنگ کەداتای زۆر باشی تێدایە، وە داتاکان تا ڕاددەیەکی باش کوالێتیەکەیان باشە ماوە ماوە ئەپدەیت دەکرێتەوە و لەلایەن ڕێکخراوە مرۆییە جیهانیەکەوە بەکار دەهێنرێن. ئەم سەرچاوانە داتاکانیان بەبێ بەرامبەرە، کە ئەوەندە بەسە لە پڕۆژەکەت وە یان توێژینەوەکەت ئاماژە بەسەر چاوەکانیان بدەیت.

سەرچاوەکان بریتین لە:

OCHA کە بە ئۆچا دەخوێنرێتەوە، سەر بە نەتەەوە یەکگرتووەکانەو، یەکێک لە ئیشە سەرەکیەکانی ئەم ڕێکخراوە برتیە لە Information Management کە بریتیە لە چۆنێتی ئیدارەکردنی داتا و شەیر Share کردنیان لەگەڵ ئەو دەزگایانەی کە پێویستیان بە داتایە.

وە هەروەها داتای باشی تێدایە لە سەر خزمەتگوزاریەکانی وەک کەرتی تەندروستی و پەروەردەوە ..هتد.

پێگەی تایبەتی داتای ئۆچا بریتیت لە https://data.humdata.orgکەهەر سەر بە ئۆچا خۆیەتی، دەتوانیت لە Search بنوسیت Iraq و داتایەکی زۆرت لەسەر عیراق وە کوردستان دەست کەوێت.

ئیشی ئەم ڕیکخراوە بەردەسخستنی داتا و توێژینەوە بۆ ئەو وڵاتانەی، بەتایبەتی ئەوانەی کە کێشەی هەژاریان هەیە، بەمەبەستی کەم کردنەوەی کێشەی هەژاری وە بەرزکردنەوەی ئاستی گوزرانی هاوڵاتیان.

ئەم پێگەیە سەنتەرێکی باشی داتایە کە دەتوانرێت سودی لێ ببینرێت، وە ئەمە لینکی داتای تایبەتە بە عێراق کلیک لێرە بکە بۆ داتا دەربارەی عێراق کە کوردستانیش دەگرێتەوە

کاری سەرەکی ئەم پێگەیە بەردەخستی زانیاری بۆ ئەوەی لە کاتی کارەساتی سروشی وە یان مرۆی سودی لێ ببینرێت. ئەم پێگەیەش داتای باشی تێدایە لە سەر شوێنە ئیداریەکان کەمپی ئاوەرەکان و هتد..

لینکەی تایبەت بە عێراق، کە کورداستانیش دەگرێتەوە بریتیە لە کلیک لێرە بکە بۆ داتا دەربارەی عێراق کە کوردستانیش دەگرێتەوە

داتاکان بەشێوازی جۆراوجۆرن، زۆربەیان ئێکسڵن بەڵام X و Y تێدایە، بەتایبەتی ئەو داتایانەی کە پەیوەستە بەشوێنەوە.

تکایە ئەم پۆستە شەیر بکە تا زۆرترین کەس سودی لێ ببینێت.

Facebook
Twitter
Skype
Telegram
Email
VK
بابەتی هاوشێوە